٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٠٦
هەفتەی بەرگری پیرۆز، وەبیرهێنەرەوەی ڕۆژی حەماسەو سەربەرز

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی سپتەمبەر ڕێککەوت لەگەڵ ساڵڕۆژی دەستپێکرانی شەڕی داسەپاوی ئێراق بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

لە سی و یەکەمی خەرمانانی ساڵی 1359 چەند دەققە دوای کاتژمێری دووی نیوەڕۆ بە کاتی تاران، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سەدام هاوکات فڕوکەخانەی مێهرئابادی تاران و هەشت شاری دیکەی ئێرانیان بوردومان کرد.

سەدام خێرا دوای ئەم دەست درێژکارییە  کەبە ئۆپراسیۆنی زەوینی و بە تێپەڕین لە سنورەکانی ئێران درێژەی هەبوو باسی تێکشکانی ئێرانی دەکرد .

تارق عەزیز  سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئێراقیش لە لێکدانەوەیەک دا  باسی ڕەوشی ناوخۆیی ئێران و ڕەوشی ناوچەی دەکرد و ئێراقی پێشاپێش  وەک براوەی جەنگ ناساند .

ئەمریکاش  سەرباری ئەوە لەو سەردەمە پێوەندیەکەی لەگەڵ ئێراق پچڕا بوو ، پێوەدی دیپلۆماتیکی لەگەڵ ئێراق دامەزراند هەتا داکۆکی خۆی لە سەدام لە دەست درێژی کردنەسەر ئێران بە ئاشکرا نیشان بدات .

ئێستا سی و شەش ساڵ لە دەستپێکی ئەم دەستدرێژکارییە تێدەپەڕێ بەڵام شەڕ بۆ گەلی ئێران بە هەموو دژوارییەکانیەوە و تاڵی و وێرانییەکانی ، حەماسەیەکی بێ وێنە و بە جێ ماوی وەک شانازییەکی هەمیشەیی بۆ گەلی ئێران لەسەردەمی بەرگری پیرۆز بە جێ هێشت.

سەدام لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی داسەپاو بە دژی ئێران بە پشت بەستن بە داکوکییەکانی هەمەلایەنەی  چەکەمەنی و دراڤی  و لابی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری و یارمەتی بەربڵاوی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس
، ئوتوموبیلی جەنگیی  خۆی بۆ خزمەت کردن بە بیانییەکان لە ناوچە دانا . سوپا و هێزی بەسیج و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  بەڵام بە پشتیوانی  هەمووی گەلی ئێران زۆر بە هێز  لە بەرامبەر هەڕەشەکان وەستان و وڵامێکی کورچکبڕیان  بە دەست درێژکار دا  .

ئێران هیچکات هەڕەشە بۆ ئاسایشی دراوسێکان و ناوچە و جیهان نەبووە و لە داهاتووش دا نابێ  بەڵام بە کردەوە نیشانی دا کە لەبەرامبەر  هەڕەشە و دەست و پێوەندی ئاژاوەگێڕ  ساتێکیش بێ دەنگ نابێ .

ئێران لە باری توانایی سەربازی ئەمڕۆ لە جێگە و پلەیەک دایە کە لە هاوکێشەکانی ئاسایشیی ناوچە و بۆ پاراستنی سەقام و ئاسایش، ناوچەیەکی گرینگ دێتە ئەژمار .

ئامادەبوونی ئێران بە شێوەی ڕاوێژکارانە لە ئێراق و سوریا و پێداگری ئێران لەسەر بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و داعش ، نیشاندەری ئەم خاڵەیە کەڕەوتی دەسەڵاتی پێشگیرانەی ئێران بەرتەسک و تەنیا هی سنوورەکانی ئێران نییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر خاڵێک کە پێویست بێت وئاسایشی گشتی بیەوێ، ئەرکی زاتی خۆی  جێبەجێ دەکات.

ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی سەردەمی بەرگری پیرۆز، هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی دەورووبەری ، توانایی سەربازی خۆی پەرەپێ دەدات و لەباری دەسەڵاتی سەربازی لە جێگەیەکی دیاریکراودایە کە لە هاوکێشەکانی ئاسایشیی ناوچە و بۆ پاراستنی سەقام و بەرپەرچ دانەوەی هەڕەشەکانی گشتی زۆرکاریگەرە.

ئەرتەش و هێزی سەربازی،  تەنیا بۆ هەڕەشە کردن لە کەسانی دی و یان داگیرکاری نییە، بەڵکوو هێزمەندی نیزامی بەنیشانەی هەبوونی توانایی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکاری و ئەگەر پێویست بێت  کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی هێرشبەرانە لە چوارچێوەی هەوڵی پێشگیرانە لە بەرامبەر هەڕەشەکانە.

کەوایە توانایی بەرگرییانەیسەربازی و هێزی پەلاماردەرانەی ئێران  لە بەرامبەر دوژمن وەک ئامانجێکی ستراتژیک هاوچەشن لەگەڵ  پێداویستییەکانی بەرەنگار بوونەوەی دوژمن، پلانڕێژی کراوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی دا  لە دستهاتەکانی خۆجێیی و زانستی بونیانی پیشەسازی سەربازی ئێران ، وێڕای پێداگری  لەسەر درێژەی ڕێگەی  پەرەپێدانی توانایی بەرگرییانە فەرموویان : لە دونیایەک کە  دەسەڵاتدارانی زۆربێژ، پاوانخواز و کەم ڕەوشت و بێ وجدان و نامرۆڤ، دەسەڵاتداران و لە دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی تر و کوشتنی مرۆڤە بێ تاوانەکان ترسێکیان نییە، پەرەپێدانی پیشەسازی بەرگریانە و هێرشبەرانە بە تەواوی سرووشتییە چونکو ئەم دەسەڵاتدارانە  هەتا  هێزو دەسەڵاتی وڵات هەستپێ نەکەن،  ئاسایش دابین نابێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە پێی دوکتورینی سەربازی خۆی بە کردەوە  نیشانی داوە کە وەک دەسەڵاتێکی ناوچەیی بەرامبەر بە پرسەکانی هاوپێوەند بە ئاسایش چ  لە ئاستی ناوچەیی و چ لە باری جیهانییەوە، بەرپرسانە دەجووڵێتەوە و وڵامی ئێران  بە هەر دەستدرێژکارییەک وڵامێکی بەبڕشتانە دەداتەوە.

لەم ڕوانگەوە  سان دیتنی بەشکۆ و ئامادەبوونی بەهێز و پاوەجێی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەستپێکی حەوتەی  بەرگری پیرۆز پەیامێکی ڕوونی بۆ دوژمنان و دۆستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.

پەیامێک کە هێزی پێشگیرانە و هێرشبەرانەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  نیشانی دوژمنان دەدات و هەروەها بۆ دۆستان و دراوسێکانی ئێران  پشتوانەیەکی دڵنیایە بۆ بەرگری کردن لە ئاشتی و ئاسایشی گشتی....

کۆتایی کورتە نامە/310